دروێنە بۆ ڕێکخراوەکانی پشتیوانی بازرگانی و هاوکارانی جووتیاران له هەرێمی کوردستانی عێراق
پرۆگرامی (دروێنە) جەخت دەکاتە سەر بەهێزکردنی توانا تەکنیکی و داراییەکانی رێکخراوەکانی پاڵپشتی بازرگانی و جوتیاران کە لە سەرانسەری زنجیرەی بەهای کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کار دەکەن.
لە ڕێگەی پاڵپشتی تەکنیکی و دارایی، پرۆگرامەکە ڕێکخراوەکانی پشتیوانی بازرگانی و هاوکارانی جووتیاران و هەرەوەزییەکان بەهێز دەکات بۆ ئەوەی ببنە چالاککەرێکی بەهێزتری کۆمەڵگە، تواناکانیان بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران لە تۆڕی پەیوەندیەکانیاندا، پەرەپێدانی کردارە بەردەوامەکان، و پەرەپێدانی هاوکاری لە سەرانسەری زنجیرەی بەهای خۆراک و کشتوکاڵی ناوچەکەدا.
قۆناغی یەکەم:
پرۆگرامەکە بە کەمپێکی 4 رۆژی دەست پێدەکات کە دوو گرووپی تەواوکەر کۆدەکاتەوە: نوێنەرانی 20 لە ڕێکخراوەکانی پشتیوانی بازرگانی و هاوکاری جووتیاران، لەگەڵ 75 جووتیار و کۆمپانیا بچووکەکان.
ئامانج ئاڵوگۆڕکردنی تێڕوانینەکان، دروستکردنی پەیوەندی مانادار و دیاریکردنی ئاستەنگی و دەرفەتە سەرەکییەکان بۆ هەر گروپێک وەک هاوبەشی کۆمەڵگە لە کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان.
قۆناغی دووەم:
دوای دەستپێکردنی کەمپەکە، 70 بەشداربووی هەڵبژێردراو بەشداری لە قۆناغێکی 4 مانگە دەکەن کە 20 لە ڕێکخراوەکانی پشتیوانی بازرگانی و هاوکاری جوتیاران و 50 جووتیارە بچووک و مامناوەندەکان دەگرێتەوە.
هەر بەشداربوویەک ڕاهێنانی تەکنیکی و بازرگانی، ئامۆژگاری و پاڵپشتی دارایی نانەختی بە بڕی 3000 یۆرۆ بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاری وەردەگرێت.
