دروێنە: پەرەپێدان و وەبەرهێنان لە هێزی کاری خۆڕاگردا و تۆڕە بەهێزەکان لە کەرتی کشتوکاڵی کوردستاندا

دروێنە: پەرەپێدان و وەبەرهێنان لە هێزی کاری خۆڕاگردا و تۆڕە بەهێزەکان لە کەرتی کشتوکاڵی کوردستاندا


پرۆگرامی (دروێنە) دەستپێشخەرییەکی پشتیوانی یەکخراوەیە کە ئامانج لێی بنیاتنانی خۆڕاگرییە لە کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئەم پرۆگرامە لە  ڕێگەی بەهێزکردنی توانای تەکنیکی و دارایی بۆ 50 جووتیارە بچووک و مامناوەندەکان، شانبەشانی 20 رێکخراوی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و هاوکارانی جوتیاران، ژێرخانێکی پاڵپشتی دادەمەزرێنێت کە یارمەتیدەرە بۆ پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی زیاتر لە نێو کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکانی و زنجیرەی بەهای کشتوکاڵی لە ناوچەکە.

پرۆگرامی(دروێنە) لە دوو پێکهاتە پێکهاتووە:

بەشی یەکەمی پرۆگرامەکە پاڵپشتی گشتگیر بۆ جووتیارە بچووک و مامناوەندەکان دابین دەکات، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانا تەکنیکی و داراییەکانیان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و بەردەوامی و خۆڕاگری.

پێکهاتەی دووەم ئامانجی پەرەپێدانی سەکۆیەکی زەمینیە کە ڕێکخراوەکانی پشتیوانی بازرگانی و هاوکارانی جووتیاران ڕاهێنانی بنیاتنانی توانا وەبگرن، هاوبەشی بکەن و دواتر لەلایەن خۆیانەوە ئەم تواناسازیە بگەیەنرێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی ئیکۆسیستەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی.

زانیاری سەرەکی

  • ماوە پرۆژە

    ئەیلولی 2025 – تەموز 2026

  • پاڵپشتی تەکنیکی

    75 جووتیارە بچووک و مامناوەندەکان لەگەڵ 20 لە ڕێکخراوەکانی پشتیوانی بازرگانی کە ڕاهێنانی تواناسازی، ڕاهێنەرایەتی، و دەرفەتی ناساندنی بەرهەماکانیان وەردەگرن.

  • پاڵپشتی دارایی نانەخت

    بودجەی خزمەتگوزاری 3000€ یۆرۆ بۆ:

     50 جووتیارە بچووک و مامناوەندەکان بەشداری قۆناغی چوار مانگەی پاڵپشتی پرۆگرامی (دروێنە) دەکەن

     20 ڕێکخراوەکانی پشتیوانی بازرگانی و جووتیاران بەشداری قۆناغی چوار مانگەی پاڵپشتی (دروێنە) دەکەن

ئامانجەکان

بەهێزکردنی توانای دارایی و تەکنیکی جووتیارە بچووک و مامناوەندەکان ، شانبەشانی ڕێکخراوەکانی پشتیوانی بازرگانی و هاوکارانی جووتیاران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بۆ بەهێزکردنی خۆڕاگرییان و بەشداریکردن لە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی زیاتر.

  • شوێن

    هەرێمی کوردستانی عێراق

  • ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام

    SDG Goal 8 - Decent work and economic growth  SDG Goal 17 - Partnerships for the goals

ئامانجەکانی بەرنامە


بنیاتنانی توانا بۆ جووتیارە بچووک و مامناوەندەکان

(دروێنە) هانی جووتیارانی بچووک و کۆمپانیا بچووکەکان دەدات بە ڕاهێنانی گونجاو، ئامۆژگاری، پاڵپشتی دارایی و یارمەتی تەکنیکی بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنان و پەیڕەوکردنی کرداری بەردەوام و پەرەپێدانی کارەکانیان.

پتەوکردنی رێکخراوەی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و هاوکارانی جوتیاران

(دروێنە) هاوبەشی مانادار و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری بەرەوپێش دەبات. ئەم پرۆگرامە بە پاڵپشتیکردنی رێکخراوەی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و هاوکارانی جوتیاران، بەرنامەکە ئەم تواناسازییە ناوخۆییانە بەهێز دەکات بۆ هاندانی گەشەپێدان، خۆڕاگری، و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری زنجیرە بەهای کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانی عێراق.

پەیوەندی سیستەمی ژینگەیی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی

(دروێنە) تۆڕێکی خاوەن پشکەکان گەشە پێدەدات لەوانە بازرگانی کشتوکاڵی، هەرەوەزی، رێکخراوەی پاڵپشتیکردنی بازرگانی ، وەبەرهێنەران و دامەزراوەکانی توێژینەوە، بۆ هاندانی فێربوون، هاوکاری، بەشداری ڕامیاری و خۆڕاگریی کشتوکاڵی درێژخایەن.

گەیشتن بە بازاڕ و گەشەی گشتگیر

(دروێنە) لە ڕێگەی بەستنەوەی جووتیاران و کۆمپانیا بچووکەکان و کۆمپانیای بازرگانی کشتوکاڵی بە دەرفەتەکانی سەرتاسەری زنجیرەی بەهای کشتوکاڵی، پاڵپشتییان دەکات لە بەرزکردنەوەی توانای کێبڕکێ، دەستڕاگەیشتن بە بازاڕە نوێیەکان، و هاندانی گەشەیەکی گشتگیر و بەردەوام لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراق.

پاڵنەری کشتوکاڵی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە چەندین ئاستدا


بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی پاڵپشتی گشتگیر بۆ سیستەمی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەرنامەی (دروێنە)  بۆ بەهێزکردنی چالاککەران و خاوەن پشکەکان لە ئاستە جیاوازەکانی زنجیرەی بەهای کشتوکاڵیدا، هەر لە جووتیارە بچووکەکان و پڕۆژە بچووکەکانەوە تا رێکخراوەکانی پاڵپشتی بازرگانی و هاوکاری جوتیاران.

پرۆگرامەکە لە ڕێگەی دوو پێکهاتەی سەرەکییەوە یارمەتی تەکنیکی، پاڵپشتی دارایی و دەرفەتی بنیاتنانی توانا دابین دەکات کە یارمەتی بەشداربووان دەدات کارەکانیان بەهێز بکەن، کرداری بەردەوام پەیڕەو بکەن و گەیشتنیان بە بازاڕ فراوان بکەن.

یەکەم پێکهاتە جەخت دەکاتە سەر بەهێزکردنی توانای دارایی و تەکنیکی جووتیارانی بچووک بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان و خۆڕاگری. دووەم پێکهاتە ڕۆڵی رێکخراوەی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و هاوکارانی جوتیاران وەک یارمەتیدەری کۆمەڵگە بەهێز دەکات و ئامادەیان دەکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری، ڕاهێنانی فراوان بکەن و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی درێژخایەن لەناو کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکەدا بەڕێوە ببەن.

پێکهاته کانی به رنامە ی دروێنه

20251130_133533

پاڵپشتی بۆ کۆمەڵگە کشتوکاڵییە خۆڕاگرەکان

نزیکەی 75 جووتیارە بچووک و مامناوەندەکان، بەشداری 4 ڕۆژە دەکەن بۆ وەرگرتنی ڕاهێنانی تەکنیکی و پێشڕەویکردن.

لە ماوەی ڕاهێنانەکادا، بەشداربووان پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و جوتیاران دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و دۆزینەوەی دەرفەتی هاوکاری و پێکەوە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی چالاکیەکانیان دەبنەوە.

دوای ڕاهێنانەکە، 50 بەشداربوو هەڵدەبژێردرێن بۆ پێشکەوتن بۆ قۆناغی پاڵپشتی 4 مانگی، بۆ وەرگرتنی راوێژی شارەزایان، ئامۆژگاری مەیدانی، و تا 3000 یۆرۆ یان پێدەبەخشرێت وەک پاڵپشتی نانەختی بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان و خۆڕاگری.

پرۆگرامەکە بە کەمپی بەردەوامی کۆتایی پێدێت، کە تیایدا 50 جووتیار لەگەڵ رێکخراوەکانی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و هەرەوەزی بەشداربوو کۆدەبنەوە بۆ دووبارە پەیوەندیکردن، هاوبەشیکردنی فێربوون، و دۆزینەوەی رێگاکانی هاوکاری داهاتوو کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەردەوامبوون و فراوانکردنی کاریگەری کارەکانیان لە دوای ماوەی پرۆگرامەکە.

بە سۆرانی بخوێنەوە

Incubator -business – training

رێکخراوەکانی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و بنیاتنانی توانای هاوکاری جوتیاران

20 لە رێکخراوەکانی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و هاوکارانی جوتیاران بەشداری لە کەمپێکی 4 ڕۆژیدا دەکەن کە وۆرکشۆپی بەڕێوەبردنی بازرگانی و ئامۆژگاری لەخۆ دەگرێت، بەدوایدا پرۆگرامێکی 4 مانگ بۆ بنیاتنانی توانا بەڕێوە دەچێت.

بەشداربووان ڕاهێنانی گونجاو، ئامۆژگاری و پاڵپشتی نانەختی تا 3000 یۆرۆ بۆ هەریەکەیان وەردەگرن  بۆ بەرزکردنەوەی توانای کارکردنیان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کۆمەڵگاکانیان و کاریگەری بەردەوام لەسەر سیستەمی کشتوکاڵی.

پرۆگرامەکە بە کەمپی بەردەوامی کۆتایی پێدێت و هەموو رێکخراوەکانی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و هەرەوەزییە بەشداربووەکان لەگەڵ جووتیاران و هاوبەشەکانی سیستەمی ژینگەیی کۆدەکاتەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی تێڕوانین، پیشاندانی پێشکەوتن و دۆزینەوەی دەرفەتەکانی هاوکاری داهاتوو، دڵنیابوون لە کاریگەری درێژخایەنی خزمەتگوزارییەکانیان لە دوای ماوەی پرۆگرامەکە.

ئێستا خۆت تۆمارکە

پەیوەندی بکە


إئەگەر حەز دەکەیت بەشداری بەرنامەکە بکەیت یان زانیاری زیاتر دەربارەی سوود و چالاکیەکانی فێر بیت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە DIRWENA@enpact.org
هەروەها دەتوانیت ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕ بکەیتەوە و تیمەکەمان پەیوەندیت پێوە دەکات.

    بۆچی ئارەزووی بەشداریکردن لە بەرنامەی دروێنە دەکەیت؟


    شوێنی چالاکیەکان

    هاوبەشەکانی بەرنامە

    پرۆگرامی دروێنە لەلایەن رێکخراوی قازانج نەویستی enpact پەرەی پێدراوە و جێبەجێ دەکرێت بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی GIZی ئەڵمانی و بە پشتیوانی دارایی و کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا.