دروێنە بۆ جووتیارە بچووک و مامناوەندەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق

بنیاتنانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی بەهێزتر، خۆڕاگرتر و گشتگیرتر لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان


پرۆگرامی (دروێنە) پاڵپشتی تەکنیکی و دارایی بۆ 50 لە جووتیارە بچووک و مامناوەندەکانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستانی عێراق دابین دەکات. 

لە ڕێگەی ڕاهێنانی کرداری ، پێشەوای و پاڵپشتی دارایی، پرۆگرامەکە هان بە بەشداربووانی دەدات بۆ زیادکردنی بەرهەمداری، پەیڕەوکردنی کرداری بەردەوام، فراوانکردنی پەیوەندیەکانیان، گەیشتن بە بازاڕی نوێ، و بنیاتنانی خۆڕاگری لە کارەکانیاندا. 

قۆناغی یەکەم:

پرۆگرامەکە بە کەمپێکی 4 ڕۆژیی پر لە چالاکی دەست پێدەکات کە 75 جووتیاری بچووک و مامناوەند لەگەڵ 20 دامەزراوەی پاڵپشتی بازرگانی لەخۆ دەگرێت.

وەک بەشداربوویەک لەم کەمپە، تۆ: 

  • شارەزایی نوێ بۆ کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی کارەکەت فێر دەبیت
  • ئەزموون و بیرۆکەکان لەگەڵ جووتیاران و دامەزراوەکانی تر ئاڵوگۆڕ دەکەیت
  • ئاستەنگی و دەرفەتە سەرەکییەکانی کۆمەڵگاکەت دیاری دەکەیت
  • دەست دەکەیت بە دروستکردنی پەیوەندیەکان بۆ پاڵپشتی درێژخایەن. 

قۆناغی دووەم:

دوای کەمپەکە، 50 لە جووتیاری بچووک و مامناوەند هەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریکردن لە قۆناغی 4 مانگە بۆ پاڵپشتی ئامانجدار. 

بەدرێژایی ئەم قۆناغە، هەر بەشداربوویەک ئەمانە وەردەگرێت: 

  • ڕاهێنان و ئامۆژگاری لەسەر بەڕێوەبردنی کێڵگەی کشتوکاڵی، بەرهەمهێنان و کارامەیی بازرگانی،
  • سەردانی مەیدانی لەلایەن شارەزایان و هاوکاران بۆ ڕێنمایی و پشتگیریکردنتان
  •  پاڵپشتی دارایی نانەختی بە بڕی 3000 یۆرۆ تەرخانکراوە بۆ وەبەرهێنان لە خزمەتگوزارییەکانی باشترکردنی کێڵگە کشتوکاڵیەکەت یان کارەکەت.

دروێنە بۆ جووتیارە بچووک و مامناوەندەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق


(دروێنە) بەشێوەیەک داڕێژراوە کە هەموو جووتیارە بچووکەکان و نوێنەرانی بازرگانە بچووکەکان بگرێتەوە، لەوانە ژنان، ئاوارەکانی ناوخۆ، پەنابەران و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. بە بەشداری کردن لە بەرنامەکە، ڕاهێنانی کرداری، ئامۆژگاری و پاڵپشتی دارایی بۆ گەشەپێدانی کێڵگە یان کارەکەت بەدەست دەهێنیت.

داواکاری پێشکەش بکە بۆ بەشداری کردن لە پرۆگرامەکە بە پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕاپرسی کە لە خوارەوەدا هاتووە. ئەم ڕاپرسییە بۆ ئەوەیە زیاتر دەربارەی کێڵگەکەت یان چالاکیەکانت بزانین. ئەگەر بەرنامەکە گونجاو بوو بۆ تۆ، ئێمە پەیوەندیت پێوە دەکەین بۆ هەنگاوی داهاتوو.

بەشداری کۆمەڵگەی دروێنە بکە
ئێستا خۆت تۆمارکە

ئەگەر پێویستت بە فۆرمێکی چاپکراو هەیە بۆ هاوبەشی کردن لەگەڵ تۆڕەکەت، دەتوانیت لە بەشی “بەڵگەنامە یارمەتیدەرەکان” لە خوارەوە دایبگریت، چاپی بکەیت و بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشی بکەیت کە ئارەزووی بەشداریکردن لە بەرنامەکەیان هەیە. تکایە دڵنیا ببنەوە لەوەی کە فۆرمە پڕکراوەکان سکان دەکرێن و بۆ کەسی پەیوەندیی (دروێنە) دەنێردرێن.

(دروێنە) چۆن پشتگیریت دەکات؟


ڕاهێنان و ڕێبەرایەتی کرداری

بە 4 ڕۆژ دەست پێدەکەیت و بە ڕاهێنانی بەردەوامی کۆتایی دێت. جووتیاران کە دەچنە قۆناغی پاڵپشتی تەکنیکی و دارایی، هەروەها ڕێنمایی و ئامۆژگاری کرداری تایبەت بە تەکنیکەکانی کشتوکاڵ، شارەزایی بازرگانی و کردارە بەردەوامەکان وەردەگرن.

پاڵپشتی دارایی بۆ بەدەست خستنی خزمەتگوزاری

وەک بەشداربوویەک لە قۆناغی پاڵپشتی 4 مانگی، 3000 یۆرۆ پاڵپشتی دارایی نانەختی “وەک خزمەتگوزاری”وەردەگریت بۆ وەبەرهێنان لە خزمەتگوزارییەکان کە دەتوانێت چالاکی کشتوکاڵی یان بازرگانیتان بەهێز بکات و دەرفەتی نوێی گەشەکردن بڕەخسێنێت.

سەردانی مەیدانی و پشتگیری

ئامۆژگاریکارانی ڕێکخراوەکانی پشتیوانی بازرگانی و جوتیاران سەردانی کێڵگەکەت دەکەن بۆ ئاشنابوون بە کارەکەت، تێگەیشتن لە ئاستەنگەکانت و پێشکەشکردنی ڕێنمایی کرداری. ئەم پاڵپشتییە مەیدانیە یارمەتیت دەدات بەرهەمهێنانت باشتر بکەیت، کرداری باشتر پەیڕەو بکەیت و کارەکەت گەشە پێبدەیت.

تۆڕی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی زانیاری

تۆ دەبیتە بەشێک لە تۆڕێکی هەمەجۆر لە جوتیاران، هاریکاران، دامەزراوەکانی پاڵپشتی بازرگانی کشتوکاڵی. تۆ دەرفەتی هاوبەش کردنی بیرۆکەکانت دەڕەخسێنیت، لە شارەزایان فێر دەبیت و دەرفەتی هاوکاری نوێ دەدۆزیتەوە کە دەتوانێت سوود بە کێڵگەکەت و کۆمەڵگاکەت بگەیەنێت.

دەرفەت بۆ سەرجەم جوتیاران دەڕەخسێنرێت

(دروێنە) پاڵپشتییەکی تایبەت پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدانی ژنان، ئاوارەکان، پەنابەران و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە لە کێڵگەکان یان لە پڕۆژە بچووکەکاندا کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمەکانیان و دەستگەیشتن بە دەرفەتی نوێ بۆ گەشەکردن و گەشەسەندن.

خشتەی کاتی دروێنە

26 تشرینی دووەمی 2025

ڕاپرسی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و تێگەیشتنەکان بۆ دەستپێکردنی بووتکامپ دەکرێتەوە.

10 ی کانوونی دووەمی 2026

ڕاپرسی دادەخرێت و هەڵبژاردن دەست پێدەکات.

15 - 30 کانوونی دووەمی 2026

قۆناغی دووەمی داواکاری و چاوپێکەوتن

شوباتی 2026

دەستپێکی بووتکامپ (75 بەشداربوو)

ئازار - حوزەیرانی 2026

قۆناغی پاڵپشتی تەکنیکی و دارایی (50 بەشداربوو)

تەمووزی 2026

کەمپی داخستنی

چۆن دەتوانیت بەشداربیت؟

سەیری هەنگاوەکان بکە بۆ زانینی چۆنیەتی بەشداریکردن لە بەرنامەی پاڵپشتی و بووتکامپی (دروێنە).

  • Icon

    خۆت تۆمار بکە بۆ بەشداریکردن لە ڕاهێنانەکادا.

    یەکەم هەنگاو بنێن بۆ چوونە ناو کۆمەڵگەی دروێنە بە پڕکردنەوەی فۆرمی ڕاپرسی. ئەمە یارمەتیمان دەدات تێبگەین کێڵگە یان کارەکەت پێویستی بە چییە.

  • Icon

    زانیاریەکانت ئامادە بکە

    پێش پێشکەشکردنی داواکاری، کۆپییەکی ناسنامەی نەتەوەیی خۆت و ڕوونکردنەوەیەکی کورت بۆ کێڵگەکەت یان کارەکەت ئامادە بکە. ئەمە یارمەتیت دەدات فۆرمەکە بە خێرایی و بە وردی پڕ بکەیتەوە.

  • Icon

    داواکاریەکەت پێشکەش بکە

    کاتێک هەموو شتێک ئامادە بوو، داواکارییەکەت بە پڕکردنەوەی فۆرمەکە پێشکەش بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی بتوانین داواکاریەکەت لەبەرچاو بگرین، چونکە ئێمە ناردنەکان بە ئیمەیڵ یان شێوازەکانی تر قبوڵ ناکەین. ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە، تکایە پەیوەندی بە کەسی تایبەتمەندەوە بکە.

  • Icon

    نامەکانت بپشکنە

    لە ماوەی سێ هەفتەدا ئاگادارت دەکەینەوە کە ئایا بەرنامەکەمان دەتوانێت تۆ وەربگرێت یاخود نا.

کێ دەتوانێت بەشداری قۆناغی پاڵپشتی و بووتکامپی (دروێنە) بکات؟


ئێمە بەدوای ئەو جووتیارانەدا دەگەڕێین کە:

  •     نیشتەجێن لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجەیە.
  •     جووتیارە بچووک و مامناوەندەکانی لادێ کە لە کشتوکاڵدا کار دەکەن
  •       کارکردن لە کێڵگەی کشتوکاڵی و بەرهەمی وەک دانەوێڵە، ئاژەڵ، یان بەرهەمی کشتوکاڵی نائاسایی (بۆ نمونە، قارچک، گژوگیا، هتد).
  •     هەبوونی پاڵنەری فراوان بۆ باشترکردنی کشتوکاڵ و بەکارهێنانی تەکنیکی بەردەوام.

بۆ ئەوەی بتوانیت بەشداری لە قۆناغی پاڵپشتی 4 مانگی (دروێنە) بکەیت، پێویستە:

  •     پابەند بوون بە جێبەجێکردنی تەکنیکی نوێ بۆ باشترکردنی بەرهەم یان کارایی بازرگانی
  •       ئارەزووی هاوکاری کردن لەگەڵ دامەزراوەکانی پاڵپشتی بازرگانی، هاوکارەکان، و گروپە جۆراوجۆرەکانی جووتیاران لە کۆمەڵگاکەتدا
  •     پەرەپێدانی بیرۆکەی بازرگانی (بۆ کۆمپانیا بچووکەکان) یان پلانی کشتوکاڵی (بۆ جووتیاران)، توانای گەشەکردن و پەیوەندی کردن بە زنجیرەی بەهای فراوانترەوە نیشان بدەیت.
  •     ئامادە بنیت بۆ بەشداریکردن لە ڕاهێنان و ئامۆژگاری و سەردانی مەیدانی لەگەڵ هاوبەشەکانی کۆمەڵگەی (دروێنە).

پێداویستییە زیادەکان:

  • جووتیارانی بچووک  و مامناوەند: دەبێت چالاکانە لەسەر زەویەکی کەمتر لە هەشت دۆنم کاربکەن
  • کۆمپانیا بچووکەکانی لادێ: دەبێت 1-3 کارمەندیان هەبێت (بە خاوەنەکەشەوە) و بە یاسایی تۆمار کرابن.

جوتیاران و کۆمپانیا بچووکەکان کە پەرە بە هەمەچەشنی دەدەن و خانمان سەرپەرشتی دەکەن، ئاوارە ناوخۆییەکان، پەنابەران و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەگرێتەوە.

بەشداری کۆمەڵگەی دروێنە بکە


دەتوانیت وەشانی کاغەزی ڕاپرسییەکە لە لیستەکەی خوارەوە دابگریت. چاپی بکە و بیدە بە جووتیاران لە تۆڕەکەتدا. 

چۆنیەتی ناردن: فۆرمەکە سکان بکە یان وێنەیەکی ڕوونی کاغەزە تەواوکراوەکە بگرە و بینێرە بۆ:

کۆڤان عبداللە : 9647701241083+

بژار محیەدین : 9647504294299+

گرنگ: دڵنیا بەرەوە لەوەی ژمارە تەلەفۆنەکان بە ڕوونی لەسەر کاغەزەکە نووسراون بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندیتان پێوە بکەین.

هاوبەشەکانی بەرنامە

پرۆگرامی دروێنە لەلایەن رێکخراوی قازانج نەویستی enpact پەرەی پێدراوە و جێبەجێ دەکرێت بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی GIZی ئەڵمانی و بە پشتیوانی دارایی وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاریکاری ئابووریی و پەرەپێدان (BMZ).

Sign up for our newsletter!

  • Entrepreneur stories
  • Events & opportunites
  • Ecosystem updates
empowering entrepreneurship
Privacy Overview

This website uses cookies so that we can provide you with the best user experience possible. Cookie information is stored in your browser and performs functions such as recognising you when you return to our website and helping our team to understand which sections of the website you find most interesting and useful.