ببە بە ڕاوێژکار لە پرۆگرامی دروێنە و پشتگیری کشتوکاڵێکی بەردەوامتر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکە.

لەگەڵ پرۆگرامی دروێنە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاوێژکاری بکە: جووتیار و ڕێکخراوە پشتیوانەکان بەهێزتر بکە


ئامانجی پرۆگرامی دروێنە کۆکردنەوەی شارەزایان و پیشەگەرە خاوەن ئەزموونەکان و چالاکوانانی کشتوکاڵی ناوخۆیی یە بۆ بنیاتنان و دروستکردنی کەرتێکی کشتوکاڵی خۆڕاگرتر، گشتگیرتر، و بەردەوامتر لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

بەرنامەکە دەستپێشخەرییەکی پشتگیریی تەواوی یەکگرتووە، کە ئامانجی بەهێزکردنی خۆڕاگرییە لە کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانی عێراق دا. لە ڕێگەی بەهێزکردنی توانای تەکنیکی و دارایی بۆ ٥٠ جووتیارانی خاوەن پارچە زەوی بچووک و پڕۆژە بچووکەکان، لەگەڵ ٢٠ ڕێکخراوی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و کۆمەڵەی جووتیاران، بەرنامەکە ژێرخانێکی پشتیوانی دادەمەزرێنێت کە یارمەتی دەدات لە دروستکردنی تەبایی کۆمەڵایەتیی زیاتر لە نێو کۆمەڵگە جووتیارەکان و زنجیرە بەهاکانی کشتوکاڵی هەرێم.

وەک ڕاوێژکارێکی پرۆگرامی دروێنە، تۆ پشتگیری جووتیارانی خاوەن پارچە زەوی بچووک و پرۆژە بچووکەکانی نێو گوندەکان، ڕێکخراوی پاڵپشتیکردنی بازرگانی و کۆمەڵەی جووتیاران دەکەیت. لەڕێی بەخشینی شارەزاییەکەت، ڕێنماییکردنی گەشەکردنیان، و بەشداربوون لە بەهێزکردنی زنجیرە بەهاکانی کشتوکاڵی لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، و دهۆک.

بۆچی ڕاوێژکاری لەگەڵ پرۆگرامی دروێنە بکەیت؟


شارەزاییەکەت لە شوێنێکدا بەکاربهێنە کە کاریگەری ڕاستەقینە دروست دەکات

پشتگیری جووتیارانی خاوەن پارچە زەوی بچووک و پرۆژە زۆر بچووکەکانی نێو گوندەکان، ڕێکخراوە پشتگیرە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بکە بۆ بەهێزکردنی ژیان و بژێویان، باشترکردنی بەرهەمییان، و بنیاتنانی خۆڕاگری درێژخایەن لەنێو زنجیرە بەها ناوخۆییەکاندا.

شارەزایی پیشەییەکەت لە کشتوکاڵ و کاری کشتوکاڵی بەکاربهێنە

تواناکانت لە بوارەکانی کردارە کشتوکاڵییەکان، بەڕێوەبردنی پرۆژەی کشتوکاڵی، دارایی، و دەستڕاگەیشتن بە بازاڕ هاوبەشی پێبکە لە ڕێگەی ڕاوێژکاری کردەیی کە چارەسەری ئەو کێشە ڕاستەقینانە دەکات کە چالاکوانانی کشتوکاڵی بەشێوازێکی مەیدانی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

تێگەیشتنی ناوچەیی و زانیاری بازاڕی کشتوکاڵی بەدەست بهێنە

تێگەیشتنێکی قووڵ لە کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق پەرەپێبدە، لە هەمان کاتدا ئەزموونی ڕاوێژکاری فرەکەلتووری و زانیاری تایبەت بە کەرتەکە لە بواری گەشەپێدانی گوندەکان و سیستەمەکانی خۆراک بەدەست بێنە.

ببە بەشێک لە تۆڕێکی ناوچەیی بەهێز

پەیوەندی دروست بکە لەگەڵ پسپۆڕانی کشتوکاڵی، کارمەندانی بواری گەشەپێدان، جووتیاران، ڕێکخراوە پشتگیرە بازرگانییەکان و کۆمەڵە جوتیارەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ فراوانکردنی تۆڕی پیشەییت لە کشتوکاڵی بەردەوام و پڕۆژەی نێو گوندەکان.

بەشداری پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری ڕێکخراو و پشتگیریکراو بکە

بەشداری چالاکییەکانی ڕاوێژکاری بکە، لەوانە بووتکامپەکان، ڕاوێژی پسپۆڕان، بەشداریکردنی مەیدانی، و چالاکییەکانی دروستکردنی پەیوەندی وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکی پشتگیریی تەواو کە تەبایی کۆمەڵایەتی، گشتگیری، و بژێویی بەردەوام پێشدەخات.

تێکەڵ بە تۆڕی شارەزایانی enpact ببە

ببە بەشێک لە تۆڕی نێودەوڵەتی enpact کە زیاتر لە +١١٠٠ پیشەگەری کاریگەر پێکهاتووە لە بوارەکانی کارسازی، کشتوکاڵ، و گەشەپێدانی ئابووری گشتگیر کاردەکەن.

خشتەی کاتی پرۆگرام

١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

خۆتۆمارکردن دەستپێدەکات

٢ی شوباتی ٢٠٢٦

هەڵبژاردن و دەستبەکاربوون

شوباتی ٢٠٢٦

یەکەم بووتکامپی دەستپێکردن

نیسان ٢٠٢٦

دووەم بووتکامپی دەستپێکردن

نیسان – تەمموزی ٢٠٢٦

ڕاوێژکاری و بەشداریکردنی مەیدانی

ئاب ٢٠٢٦

بووتکامپی درێژخایەن

ئایا پرۆگرامی دروێنە گونجاوە بۆ تۆ؟


ئێمە بەدوای پیشەگەرە خاوەن ئەزموونەکاندا دەگەڕێین ئەم تایبەتمەندییانەیان هەیە:

  • ئەزموونی کرداری و مەیدانی لە بواری کشتوکاڵی، کاروباری کشتوکاڵی، یان زنجیرە بەهاکانی کشتوکاڵی دا؛
  • شارەزایی سەلمێنراو لە بواری ڕاوێژکاری، خزمەتگوزاری ئامۆژگاری، یان بنیاتنانی توانا هەبێت بۆ جووتیارانی خاوەن پارچە زەوی بچووک و پڕۆژە بچووکەکان، ڕێکخراوی پاڵپشتیکردنی بازرگانی یان کۆمەڵەی جووتیاران؛
  • زانیاری تایبەت بە کەرتی کشتۆکاڵی هەبێت کە لەگەڵ بوارە سەرەکییەکانی پرۆگرامی دروێنە یەکبگرێتەوە، وەک شێوازەکانی کشتوکاڵی بەردەوام، بەڕێوەبردنی کاروباری کشتوکاڵی، دارایی کشتوکاڵی، یان دەستڕاگەیشتن بە بازار؛
  • ئاشنا بێت لەگەڵ ژینگەی فرە-کەلتووری، پرۆژەکانی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، سیستەمەکانی کشتوکاڵی، و گەشەپێدانی کشتۆکاڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، و/یان ئامادەبێت بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری مەیدانی، لەگەڵ سەردانیکردنی کێڵگەکان لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، و هەڵەبجە؛
  • باشتر وایە کوردی زمانی دایکی بێت بێت (سۆرانی و/یان بادینی) و/یان عەرەبی بزانێت، و توانای دروستکردنی پەیوەندیی کاریگەر لەگەڵ کۆمەڵە جووتیارە ناوخۆییەکان هەبێت.

پڕۆسەکە چۆن بەڕێوە دەچێت؟

  • Icon

    خۆتۆمارکردن

    ببە بە ڕاوێژکاری پرۆگرامی دروێنە لە ڕێی پڕکردنەوەی فۆرمی داواکریی ئۆنڵاینمان. باسی پاشخانی خۆت، شارەزاییەکەت، و پاڵنەرەکانت بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بکە. دڵنیابە لەوەی کە سی ڤی (CV)ـەکەت باربکەیت و پرۆفایلی لینکدئین (LinkedIn)ـەکەت تێیدا بنووسیت. ئەگەر پێشتر ڕاوێژکاریت کردووە، دەتوانیت هەڵسەنگاندن یان ژمارە و ناوی ئەو شوێنانە دابنێیت کە ئەزموونە ڕاوێژکاریت لەگەڵیان هەبووە.

  • Icon

    بەردەستبوونەکەت دڵنیا بکەرەوە

    دوای پێداچوونەوەی داواکارییەکەت، تیمەکە پەیوەندیت پێوە دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەستبوونت بۆ پرۆژەکە و وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک. ئەگەر پرۆفایلەکەت لەگەڵ پێدویستییەکانی پرۆژەکە نەگونجێت، لە ماوەی دوو هەفتە دوای کۆتایی وادەی داواکاری، ئاگادار دەکرێیتەوە.

  • Icon

    بەشداری دەستپێکردنی ڕاوێژکاران بکە

    کاتێک بەشداریکردنت دڵنیاکرایەوە، بانگهێشت دەکرێیت بۆ کۆبوونەوەیێکی ئۆنلاین بۆ دەستپێکردنی ڕاوێژکاری لە شوباتی ٢٠٢٦. ئەم کۆبوونەوەیە، ڕاوێژکارانی پرۆژەکە بەیەک دەگەیەنێت، چاوەڕوانییەکان یەکدەخات، و ئامادەت دەکات بۆ پێداویستییەکانی پرۆژەکە لە ڕووی دەرئەنجامی پێویستی پرۆژەکە و ڕاپۆرتکردنەوەیان.

لەگەڵ پرۆگرامی دروێنە ڕاوێژکاری بکە

شارەزاییەکەت هاوبەش بکە بۆ پشتگیریکردنی گەشەی بازاڕی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق

ئێستا خۆت تۆمار بکە

هاوبەشەکانی پرۆگرام

پرۆگرامی دروێنە لەلایەن رێکخراوی قازانج نەویستی enpact پەرەی پێدراوە و جێبەجێ دەکرێت بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی GIZی ئەڵمانی و بە پشتیوانی دارایی و کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا.

 

 

Sign up for our newsletter!

  • Entrepreneur stories
  • Events & opportunites
  • Ecosystem updates
empowering entrepreneurship
Privacy Overview

This website uses cookies so that we can provide you with the best user experience possible. Cookie information is stored in your browser and performs functions such as recognising you when you return to our website and helping our team to understand which sections of the website you find most interesting and useful.